Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:30

[1] یەزدان پاشایەتی دەکات، با گەلان بلەرزن، لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە، با زەوی بهەژێت.

[2] یەزدان مەزنە لە سییۆن، بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.

[3] با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن، ئەو پیرۆزە.

[4] پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات. تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند، تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.

[5] یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن، ئەو پیرۆزە.

[6] موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون، ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە. لە یەزدان پاڕانەوە، ئەویش وەڵامی دانەوە،

[7] بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن، یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.

[8] ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە، خودایەکی لێبوردە بوویت و تۆڵەسێنەر بوویت لەسەر کردەوەکانیان.

[9] یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە، کڕنۆش بۆ چیای پیرۆزی ببەن، چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.

زەبوورەکان — Chapters