Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:07

[1] من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە.

[2] چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و تیر دەخەنە بەر کەوان، بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن.

[3] کاتێک بنچینەکان بڕووخێن، کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟»

[4] یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە.

[5] یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە، بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە.

[6] پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت، گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە.

[7] لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە، کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی خۆی دەکات.

زەبوورەکان — Chapters