Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:10

[1] گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.» ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە، کەس نییە چاکە بکات.

[2] یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات، هەتا بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت، کەس هەیە بەدوای خودا بگەڕێت.

[3] هەموو ڕوویان وەرگێڕا، هەموو گەندەڵ بوون، کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە.

[4] ئایا هەموو گوناهباران فێر نەبن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.

[5] لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.

[6] ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە بۆچوونی هەژاران دەکەن، بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.

[7] با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت! کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە، با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

زەبوورەکان — Chapters