Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:48

[1] ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، بە هەموو گیانم سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.

[2] ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم.

[3] ئەی یەزدان، لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم،

[4] چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، لە ئاسمان بەرزترە، دڵسۆزیشت لە هەورەکان.

[5] ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.

[6] بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.

[7] خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی: «بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و دۆڵی سوکۆت دەپێوم.

[8] گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە، ئەفرایم کڵاوی منە، یەهودا داری دەسەڵاتی منە.

[9] مۆئاب دەستشۆرمە، پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم، لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»

[10] کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟ کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟

[11] ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟

[12] یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە، چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.

[13] لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین، هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.

زەبوورەکان — Chapters