Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:05

[1] ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!

[2] زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.»

[3] بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.

[4] پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.

[5] ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.

[6] لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم.

[7] ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! لە بناگوێی دوژمنەکانم بدە و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش بکە.

[8] ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.

زەبوورەکان — Chapters