Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:24

[1] ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن، بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.

[2] چونکە یەزدانی هەرەبەرز بە سامە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.

[3] نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان، گەلانی خستە ژێر پێمان.

[4] میراتی بۆ هەڵبژاردین، کە شانازی یاقوبە ، ئەوانەی خۆشویست.

[5] لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە ، یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.

[6] گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش، گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.

[7] چونکە خودا پاشای هەموو زەوییە، هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.

[8] خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات، خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.

[9] سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە، چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان، ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.

زەبوورەکان — Chapters