Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:10

[1] شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم، «با بچینە ماڵی یەزدان.»

[2] ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمان لە دەروازەکانت ڕادەوەستن.

[3] ئۆرشەلیم بنیاد نراوە، وەک شارێکی یەکگرتوو.

[4] لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون، هۆزەکانی یەزدان، وەک یاسا بۆ ئیسرائیل بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەن.

[5] چونکە تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت، تەختەکانی بنەماڵەی داود.

[6] داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم: «با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.

[7] با ئاشتی لە شووراکانت بێت، ئاسایش لە قەڵاکانت.»

[8] لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانم دەڵێم: «ئاشتیت تێدابێت!»

[9] لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان، بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.

زەبوورەکان — Chapters