Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:53

[1] «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،

[2] «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان،

[3] ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،

[4] ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو بەسەر گیانماندا تێدەپەڕی،

[5] ئەوا ئاوی هەڵچوو بەسەر گیانماندا تێدەپەڕی.»

[6] ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.

[7] گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.

[8] هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.

زەبوورەکان — Chapters