Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:27

[1] ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە، ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە.

[2] لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە، لە کۆمەڵی خراپەکاران.

[3] کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە، قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە،

[4] هەتا لە بۆسەکانیانەوە کەسی بێ کەموکوڕی پێ بپێکن، لەناکاو دەیپێکن و ناترسن.

[5] بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن، دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن، دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟»

[6] تەگبیر بۆ تاوان دەکەن، دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!» بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە.

[7] بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت، لەناکاو برینداریان دەکات.

[8] زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان، هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات.

[9] هەموو ئادەمیزاد دەترسن، کاری خودا ڕادەگەیەنن و بیردەکەنەوە لەوەی کە کردی.

[10] با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و پەنا ببەنە بەر ئەو، با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!

زەبوورەکان — Chapters