Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:45

[1] چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی، تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.

[2] بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی، وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی، ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.

[3] لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە! چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.

[4] گیانمان زۆر تێر بووە، لە گاڵتەی بێ خەمەکان، لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.

زەبوورەکان — Chapters