Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:51

[1] خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.

[2] کە بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.

[3] ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.

[4] ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت.

[5] یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و

[6] منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل!

زەبوورەکان — Chapters