Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:05

[1] هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن.

[2] با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.

[3] لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.

[4] یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکان بەرزە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.

[5] کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،

[6] ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟

[7] ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،

[8] بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.

[9] ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا!

زەبوورەکان — Chapters