Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:58

[1] ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.

[2] با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.

[3] با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»

[4] با هەموو ئەوانەی تۆیان دەوێت، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.

[5] بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە.

زەبوورەکان — Chapters