Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:09

[1] ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.

[2] ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە.

[3] چونکە بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.

[4] بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.

[5] با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.

[6] ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.

[7] چونکە لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.

زەبوورەکان — Chapters