Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:00

[1] «لە گەنجییەتم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:

[2] «لە گەنجییەتم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.

[3] جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»

[4] بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند.

[5] ڕیسوا بن و ببەزن، هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە.

[6] بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،

[7] ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر .

[8] با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

زەبوورەکان — Chapters