Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:35

[1] ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، پشتم بە یەزدان بەستووە، بەبێ دوودڵی.

[2] ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە، مێشک و دڵم بپشکنە.

[3] چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە، بە ڕاستی تۆ ڕەفتار دەکەم.

[4] لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم، تێکەڵی دووڕووان نابم.

[5] ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و لەگەڵ خراپەکار دانانیشم.

[6] دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم، ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و

[7] بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.

[8] ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت، ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە.

[9] گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆمەکەوە، ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان،

[10] ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە، ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە.

[11] بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە.

[12] پێم لەسەر زەوییەکی تەختە، لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.

زەبوورەکان — Chapters