Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:29

[1] وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین، هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.

[2] بە ستایشەوە بچینە بەردەمی، بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.

[3] چونکە یەزدان خودایەکی گەورەیە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.

[4] قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و لووتکەی شاخەکان هی ئەون.

[5] دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە، بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.

[6] وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین، لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،

[7] چونکە ئەو خودامانە و ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین، مەڕی دەستی ئەوین. ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،

[8] دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا، وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا لە بیابان،

[9] لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە، هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی، بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.

[10] چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم: «ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و ڕێگای منیان نەناسی.»

[11] بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»

زەبوورەکان — Chapters