Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:09

[1] با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە؛

[2] تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

[3] ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

[4] با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.

[5] ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

[6] ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات، خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات.

[7] خودا بەرەکەتدارمان دەکات، سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

زەبوورەکان — Chapters