Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:50

[1] لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، بە دەنگمەوە هات.

[2] ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.

[3] چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟

[4] تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!

[5] قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم ، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.

[6] نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.

[7] من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.

زەبوورەکان — Chapters