Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:57

[1] چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟

[2] یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.

[3] لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.

[4] بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت.

[5] یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستە ڕاستت،

[6] نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.

[7] یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت.

[8] یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

زەبوورەکان — Chapters