Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:56

[1] کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە، وامان لێهات وەک خەون ببینین.

[2] ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و زمانمان پڕ هەلهەلە بوو، ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان: «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»

[3] یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد، شادمان بووین.

[4] ئەی یەزدان، خۆشحاڵیمان بگەڕێنەوە، وەک جۆگەکانی نەقەب .

[5] ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن، بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.

[6] ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و تۆو بۆ چاندن بار دەکات، بە هەلهەلەوە دێتەوە و بەرهەمەکەی بە مەلو بار دەکات.

زەبوورەکان — Chapters