Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:12

[1] هەلیلویا! گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی.

[2] با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت، با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.

[3] با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن، بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،

[4] چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی، بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە.

[5] با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن، با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن.

[6] با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت، شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت،

[7] هەتا تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە، گەلان سزا بدەن،

[8] هەتا پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە، کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان،

[9] هەتا حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن. ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی. هەلیلویا.

زەبوورەکان — Chapters