[1] لە یەهودا خودا ناسراوە، لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!
[2] کەپری لە شالیمە ، هەواری لە سییۆنە.
[3] لەوێ تیرە گڕدارەکان و قەڵغان و شمشێر جەنگەکانی تێکشکاند.
[4] تۆ ڕەوشەنی، لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.
[5] قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو، دوایین خەوی خۆیان نوستن، هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.
[6] ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ، ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!
[7] تۆ خۆت بەسامیت! لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟
[8] لە ئاسمان حوکمت بیسترا، زەوی ترسا و کپ بوو،
[9] بە هەستانی خودا بۆ دادوەری، بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.
[10] چونکە تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات، خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.
[11] نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن. ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان، دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.
[12] ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت، سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.