Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:55

[1] ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟ کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟

[2] ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات، لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و

[3] بە زمانی بوختان ناکات، کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات،

[4] کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە، کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت، ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی،

[5] کە پارە بە سوود نادات و بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان. ئەوەی ئەم شتانە بکات، هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.

زەبوورەکان — Chapters