Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 2:25

[1] ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من، ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ، پەنجەکانم بۆ جەنگ.

[2] ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم.

[3] ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟

[4] مرۆڤ لە هەناسەیەک دەکات، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە.

[5] ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە، دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن.

[6] چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە، تیرت تێگرە و بیانبەزێنە.

[7] لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە، فریام بکەوە و دەربازم بکە، لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە،

[8] ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیان ساختەیە.

[9] ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم،

[10] بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان، ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات.

[11] دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیشیان ساختەیە.

[12] ئەوسا کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییان وەک نەمامی گەشەکردوو بن، کچەکانمان وەک ستونی داتاشراوی گۆشەی کۆشک بن.

[13] ئەمبارەکانمان پڕ بن لە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک، مەڕەکانمان یەکە و هەزار و بە دەیان هەزار بن لەناو کێڵگەکانمان،

[14] گامان باری قورس ڕابکێشیت. بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن، شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نەیێت!

[15] خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت، خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە.

زەبوورەکان — Chapters