Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 0:57

[1] کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،

[2] یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.

[3] دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.

[4] چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە.

[5] چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟

[6] ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن؟ ئەی گردەکان، بۆ وەک بەرخۆلە باز دەدەن؟

[7] ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە، لەبەردەم خودای یاقوب،

[8] ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو، بەردەئەستێی کردە کانیاو.

زەبوورەکان — Chapters