Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 1:00

[1] ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس، لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.

[2] تۆ خودا و قەڵای منی. بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆچی دەبێت بناڵێنم، بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟

[3] ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە، ئەوان ڕابەرایەتیم دەکەن، ئەوان دەمهێننە کێوی پیرۆزت، بۆ نشینگەکەت.

[4] ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.

[5] ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

زەبوورەکان — Chapters