Listen to this chapter • 1:08
[1] لەو ڕۆژەدا دەڵێیت: «ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم، هەرچەندە لێم تووڕە بوویت، بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.
[2] ئەوەتا خودای ڕزگاریی من، دڵنیا دەبم و ناترسم، چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە و ئەو بوو بە ڕزگاریم.»
[3] بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوە لە کانییەکانی ڕزگاری.
[4] لەو ڕۆژەدا دەڵێن: «ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن، وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت، باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.
[5] گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە، با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.
[6] ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە! چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»
ئیشایا — Chapters
15:4923:4833:5941:2856:2062:4074:4383:5594:08106:02113:17121:08134:09146:01151:55163:02172:54181:55194:33201:26213:14224:18233:28243:56252:29263:36272:39285:21294:55306:54312:11323:24334:08343:35352:00364:39377:47383:39391:55405:18415:32425:00435:08446:22455:31462:33473:11484:04495:39502:32515:32523:09532:47543:44552:55562:46574:10583:53594:33604:44612:56622:37633:58642:25655:47665:49