[1] لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو:
[2] «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.»
[3] ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان:
[4] «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.» نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:
[5] نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل: بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان، بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،
[6] بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرونییەکان، بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.
[7] ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.
[8] ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو،
[9] نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد.
[10] زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند.
[11] بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.
[12] نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە نەموئێل خێڵی نەموئیلییەکان، لە یامین خێڵی یامینییەکان، لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،
[13] لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.
[14] ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
[15] نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان، لە حەگی خێڵی حەگییەکان، لە شونی خێڵی شونییەکان،
[16] لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان، لە عێری خێڵی عێرییەکان،
[17] لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان، لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.
[18] ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
[19] ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.
[20] نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شالەح خێڵی شالەحییەکان، لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان، لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
[21] نەوەکانی پێرێزیش: لە حەسرۆن خێڵی حەسرونییەکان، لە حامول خێڵی حامولییەکان.
[22] ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
[23] نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان، لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،
[24] لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان، لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.
[25] ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.
[26] نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان، لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان، لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.
[27] ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
[28] کوڕانی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
[29] نەوەی مەنەشە: لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو، لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.
[30] ئەمانە نەوەی گلعادن: لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛ لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛
[31] لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛ لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛
[32] لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛ لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.
[33] بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.
[34] ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
[35] ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان، لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان، لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،
[36] ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن: لە عیران خێڵی عیرانییەکان.
[37] ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون. ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
[38] نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان، لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان، لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.
[39] لە شوفام خێڵی شوفامییەکان، لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.
[40] نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون: لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.
[41] ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.
[42] ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوحام خێڵی شوحامییەکان. ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان،
[43] هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
[44] نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یمنە خێڵی یمنییەکان، لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان، لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،
[45] لە نەوەی بەریعە: لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان، لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،
[46] کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.
[47] ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
[48] نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان، لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،
[49] لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان، لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.
[50] ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
[51] ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.
[52] یەزدان بە موسای فەرموو:
[53] «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت.
[54] بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ،
[55] بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن،
[56] لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»
[57] ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان: بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان، بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان، بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.
[58] ئەمە خێڵەکانی لێڤییە: خێڵی لیبنییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان، خێڵی مەحلییەکان، خێڵی موشییەکان، خێڵی قۆرەحییەکان. عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو.
[59] ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو.
[60] هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو.
[61] بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.
[62] تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.
[63] ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد.
[64] ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد.
[65] لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.