[1] هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:
[2] «نەوەی ئیسرائیل، هەریەکە لەژێر بەیداخەکەی خۆی، بە لافیتەکانی بنەماڵەکانیانەوە چادر هەڵدەدەن، ڕووەو چادری چاوپێکەوتن و دەوروبەری.» i1
[3] ئەوانەی لەلای ڕۆژهەڵات چادر هەڵدەدەن ڕووەو خۆر هەڵاتن لەژێر بەیداخی ئۆردوگای یەهودایە بەگوێرەی لەشکرەکانیان، سەرۆکی نەوەی یەهوداش نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە،
[4] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەسن. i1
[5] پاشان هۆزی یەساخار لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی یەساخاریش نەتەنێلی کوڕی چوعەر و
[6] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەسن. i1
[7] پاشان هۆزی زەبولون، سەرۆکی نەوەی زەبولونیش ئەلیابی کوڕی حێلۆنە و
[8] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەسن. i1
[9] هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای یەهودا، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و هەشتا و شەش هەزار و چوار سەد کەسن، یەکەمن لە بەڕێکەوتندا. i1
[10] لەژێر بەیداخی ئۆردوگای ڕەئوبێن بەلای باشوور بەگوێرەی لەشکرەکانیان، سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێنیش ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە و
[11] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەسن. i1
[12] پاشان هۆزی شیمۆن لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، هۆزی شیمۆن، سەرۆکی نەوەی شیمۆنیش شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە و
[13] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەسن. i1
[14] پاشان هۆزی گاد، سەرۆکی نەوەی گادیش ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە و
[15] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەسن. i1
[16] هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای ڕەئوبێن، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و پەنجا و یەک هەزار و چوار سەد و پەنجا کەسن، دووەمن لە بەڕێکەوتندا. i1
[17] ئینجا چادری چاوپێکەوتن، ئۆردوگای لێڤییەکان لەناوەندی ئۆردوگاکان بەڕێ دەکەوێت، چۆن چادر هەڵدەدەن بە هەمان شێوە بەڕێ دەکەون، هەریەکە و لە شوێنی خۆی لەژێر بەیداخەکەی. i1
[18] لەژێر بەیداخی ئۆردوگای ئەفرایم بەگوێرەی لەشکرەکانیان لەلای ڕۆژئاوا، سەرۆکی نەوەی ئەفرایم ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهودە و
[19] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی چل هەزار و پێنج سەد کەسن. i1
[20] پاشان هۆزی مەنەشە لەتەنیشتیانەوە و سەرۆکی نەوەی مەنەشەش گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە و
[21] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی سی و دوو هەزار و دوو سەد کەسن. i1
[22] پاشان هۆزی بنیامین، سەرۆک بۆ نەوەی بنیامینیش ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە و
[23] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەسن. i1
[24] هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای ئەفرایم، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و هەشت هەزار و سەد کەسن، سێیەمن لە بەڕێکەوتندا. i1
[25] لەژێر بەیداخی ئۆردوگای دان بەگوێرەی لەشکرەکانیان بەلای باکوور، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای سەرۆکی نەوەی دان بوو و
[26] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەسن. i1
[27] پاشان هۆزی ئاشێر، لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ئاشێریش پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە و
[28] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەسن. i1
[29] پاشان هۆزی نەفتالیش، سەرۆکی نەوەی نەفتالی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە و
[30] ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەسن. i1
[31] هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای دان سەد و پەنجا و حەوت هەزار و شەش سەد کەسن، لەژێر بەیداخەکانیان لە کۆتاییدا بەڕێ دەکەون. i1
[32] ئەوانە تۆمارکراوەکانی نەوەی ئیسرائیلن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. هەموو تۆمارکراوان لە ئۆردوگاکان بە لەشکرەکانیانەوە شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەسن.
[33] بەڵام لێڤییەکان لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.
[34] جا نەوەی ئیسرائیل بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، ئاوایان کرد، ئاوا لەژێر بەیداخەکانیان چادریان هەڵدا و ئاوا بەڕێکەوتن، هەریەکە بەگوێرەی خێڵەکەی خۆی لە بنەماڵەکەی.