[1] ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.
[2] فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.
[3] پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. پێش ڕۆیشتنی دەرگاوانەکان دەبێ دەرگاکان دابخرێن و شمشیرەیان لێبدرێت. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»
[4] شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.
[5] ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە پیاوماقوڵ و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە: i1
[6] ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون، گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.
[7] ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعنا. ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:
[8] نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
[9] نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
[10] نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛
[11] نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛
[12] نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
[13] نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛
[14] نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
[15] نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛
[16] نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛
[17] نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛
[18] نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛
[19] نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛
[20] نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛
[21] نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
[22] نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛
[23] نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛
[24] نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛
[25] نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.
[26] پیاوانی بێتلەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛
[27] پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
[28] پیاوانی بێتعەزماڤەت، چل و دوو؛
[29] پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
[30] پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
[31] پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
[32] پیاوانی بێتئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛
[33] پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛
[34] پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
[35] پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
[36] پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
[37] پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛
[38] پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.
[39] کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛
[40] نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛
[41] نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛
[42] نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
[43] لێڤییەکان: نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەیڤاهو، حەفتا و چوار.
[44] گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت.
[45] دەرگاوانەکان: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت.
[46] کۆیلە تەرخانکراوەکان: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،
[47] قێرۆس، سیعا، پادۆن،
[48] لەڤانا، حەگابا، شەلمای،
[49] حانان، گیدێل، گەحەر،
[50] ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،
[51] گەزام، عوزە، پاسێیەح،
[52] بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،
[53] بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
[54] بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
[55] بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
[56] نەچیەح و حەتیفا.
[57] نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا،
[58] یەعلا، دەرقۆن، گیدێل،
[59] شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن.
[60] سەرجەم کۆیلە تەرخانکراوەکان و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. i1
[61] ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
[62] نەوەکانی دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو.
[63] لە کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزلای، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و بە نازناوی ئەوانەوە ناونرا. i1
[64] ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
[65] پارێزگارەکە پێی گوتن، نابێت لە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. i1
[66] هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
[67] جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
[68] حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
[69] چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ. i1
[70] هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد، پارێزگارەکە هەزار درهەمی زێڕی بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە بەخشی لەگەڵ پەنجا تاس و سی و پێنج کراس بۆ کاهینەکان.
[71] هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو.
[72] ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان. i1
[73] کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و کۆیلە تەرخانکراوەکان، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون. کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.