[1] ڕابەرەکانی گەل لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون و پاشماوەی گەلیش تیروپشکیان کرد هەتا یەک لە دەیان بێن بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، نۆ بەشەکەش لە شارۆچکەکانی خۆیان مانەوە.
[2] گەل داوای بەرەکەتیان کرد بۆ هەموو ئەوانەی کە خۆبەخش بوون بۆ نیشتەجێبوون لە ئۆرشەلیم.
[3] کاهین و لێڤی و کۆیلە تەرخانکراوەکان و نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان لە شارۆچکەکانی یەهودا نیشتەجێ بوون، هەریەکە و لە موڵکەکەی خۆی لەناو شارۆچکەکانیان لە ئیسرائیل. ڕابەرانی هەرێمەکەش لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون،
[4] ئەوانەی لە نەوەی یەهودا و بنیامین لەناو ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. لە نەوەی یەهودا: عەتایا کوڕی عوزیا کوڕی زەکەریا کوڕی ئەمەریا کوڕی شەفەتیا کوڕی مەهلەلئێل لە نەوەی پێرێز،
[5] لەگەڵ مەعسێیاهوی کوڕی باروخیش کوڕی کۆلحوزێ کوڕی حەزایا کوڕی عەدایا کوڕی یۆیاریڤ کوڕی زەکەریای خەڵکی شالەح.
[6] هەموو نەوەی پێرێز کە لە ئۆرشەلیم دانیشتبوون، چوار سەد و شەست و هەشت پیاوی توانادار بوون.
[7] ئەمانەش نەوەی بنیامینن: سەلو کوڕی مەشولام کوڕی یۆعێد کوڕی پەدایا کوڕی قۆلایای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی ئیتیێلی کوڕی یەشەعیا،
[8] لەگەڵ گەبەی و سەلەی کە شوێنکەوتووەکانی بوون، نۆ سەد و بیست و هەشت کەس بوون.
[9] یۆئێلی کوڕی زکری سەرپەرشتیاریان بوو، یەهودای کوڕی هەسەنوئاش سەرپەرشتیاری بەشی دووەمی شارەکەوە بوو.
[10] لە کاهینەکان: یەدایای کوڕی یۆیاریڤ؛ یاکین؛
[11] سەرایای کوڕی حیلقیا کوڕی مەشولام کوڕی سادۆق کوڕی مەرایۆت کوڕی ئەحیتوڤی سەرکردەی ماڵی خودا و
[12] هاوکارەکانیشیان ئەوانەی کاری پەرستگاکەیان دەکرد، هەشت سەد و بیست و دوو بوون؛ لەگەڵ عەدایای کوڕی یەرۆحام کوڕی پەلەلیا کوڕی ئەمچی کوڕی زەکەریا کوڕی پەشحور کوڕی مەلکیا و
[13] هاوکارەکانیشی گەورەی بنەماڵەکان بوون، دوو سەد و چل و دوو بوون؛ لەگەڵ عەمشسەی کوڕی عەزەرئێل کوڕی ئەحزەی کوڕی مەشیلێمۆت کوڕی ئیمێر و
[14] هاوکارەکانیشیان پاڵەوانە بەجەرگەکان بوون، سەد و بیست و هەشت بوون. زەبدیێلی کوڕی گیدۆلیم سەرپەرشتیاریان بوو.
[15] لە لێڤییەکانیش: شەمەعیای کوڕی حەشوڤ کوڕی عەزریقام کوڕی حەشەڤیای کوڕی بوننی؛
[16] شەبەتەی و یۆزاڤاد لە ڕابەرەکانی لێڤییەکان بوون، سەرپەرشتیاری کارەکەی دەرەوەی ماڵی خودا بوون؛
[17] هەروەها مەتەنیای سەرپەرشتیار، کە کوڕی میکا کوڕی زەبدی کوڕی ئاساف بوو، لە کاتی نوێژدا سەرپەرشتی سوپاسگوزاری دەکرد؛ بەقبوقیا کە دووەم بوو لەنێو هاوکارەکانی؛ عەڤدای کوڕی شەموع کوڕی گالال کوڕی یەدوتون.
[18] هەموو لێڤییەکان لەناو شاری پیرۆز دوو سەد و هەشتا و چوار کەس بوون.
[19] دەرگاوانەکان: عەقوڤ و تەلمۆن و هاوکارەکانیان، ئەوانەی کە لە دەروازەکان ئێشکیان دەگرت، سەد و حەفتا و دوو بوون.
[20] پاشماوەی ئیسرائیلیش لە کاهین و لێڤییەکان لە هەموو شارۆچکەکانی یەهودا بوون، هەریەکە لە میراتەکەی خۆی.
[21] بەڵام کۆیلە تەرخانکراوەکان لە گردی عۆفەل نیشتەجێ بوون، چیحا و گیشپا و گێشپا سەرپەرشتیاریان بوون.
[22] سەرپەرشتیاری لێڤییەکانیش لە ئۆرشەلیم عوزی کوڕی بانی کوڕی حەشەڤیا کوڕی مەتەنیا کوڕی میکا بوو. عوزی لە نەوەی ئاساف بوو، ئەو گۆرانیبێژانەی کە بەرپرسیار بوون لە خزمەتی ماڵی خودا.
[23] پاشا فەرمانی لەسەر گۆرانیبێژەکان دەکرد، فەرمانەکانی یاسا بوون دەربارەی ئەرکی ڕۆژانەیان.
[24] هەروەها پەتەحیای کوڕی مەشێزەبێل کە لە نەوەی زەرەحی کوڕی یەهودا بوو، بریکاری پاشا بوو بۆ هەموو کاروبارەکانی گەل.
[25] هەندێک لە نەوەی یەهودا لە کێڵگەکانی دەوروبەری گوندەکان نیشتەجێ بوون: لە قیریەت ئەربەع و دەوروبەری؛ لە دیڤۆن و دەوروبەری؛ لە یەقەڤچئێل و دەوروبەری؛
[26] لە یێشوع و مۆلادا و بێتپەلەت؛
[27] لە حەچەر شوعال و بیری شابەع و دەوروبەری؛
[28] لە چیقلەگ و لە مەکۆنا و دەوروبەری؛
[29] لە کانی ڕیمۆن و چۆرعا و یەرموت؛
[30] لە زانۆوەح و عەدولام و گوندەکانیان؛ لە لاخیش و کێڵگەکانی؛ و لە عەزێقا و دەوروبەری. ئیتر لە بیری شابەعەوە هەتا دۆڵی هینۆم نیشتەجێ بوون.
[31] بنیامینەکانی خەڵکی گەڤەع لەم گوندانە نیشتەجێ بوون: لە میخماس، عەییا، بێتئێل و دەوروبەری؛
[32] لە عەناتۆت، نۆڤ و عەنانیا؛
[33] لە حاچۆر، ڕامە و گیتەیم؛
[34] لە حادید، چەڤۆعیم و نەڤەڵات؛
[35] لە لۆد و ئۆنۆ، هەروەها لە دۆڵی پیشەوەرەکان.
[36] هەندێک بەشی لێڤییەکانی یەهودا لە خاکی بنیامین نیشتەجێ بوون.