[1] ئەوانەی مۆریان کرد: نەحەمیای پارێزگار کوڕی حەخەلیا، سدقیا،
[2] سەرایا، عەزەریا، یەرمیا،
[3] پەشحور، ئەمەریا، مەلکیا،
[4] حەتوش، شەڤەنیا، مەلوخ،
[5] حاریم، مەرێمۆت، عۆبەدیا،
[6] دانیال، گینەتۆن، باروخ،
[7] مەشولام، ئەبیا، میامین،
[8] مەعەزیاهو، بیلگەی و شەمەعیا. ئەمانە کاهینەکان بوون.
[9] لێڤییەکانیش: یێشوعی کوڕی ئەزەنیا، بەنوی لە نەوەی حێناداد و قەدمیێل و
[10] هاوکارەکانیان: شەڤەنیا، هۆدیا، قەلیتا، پەلایا، حانان،
[11] میکا، ڕەحۆڤ، حەشەڤیا،
[12] زەکور، شێرێڤیا، شەڤەنیا،
[13] هۆدیا، بانی و بەنینو.
[14] ڕابەرەکانی گەل: پەرعۆش، پەحەتمۆئاب، ئیلام، زەتوا، بانی،
[15] بوننی، عەزگاد، بێڤەی،
[16] ئەدۆنیا، بیگڤەی، عادین،
[17] ئاتێر، حەزقیا، عەزور،
[18] هۆدیا، حاشوم، بێسای،
[19] حاریف، عەناتۆت، نێڤای،
[20] مەگپیعاش، مەشولام، حێزیر،
[21] مەشێزەبێل، سادۆق، یەدوەع،
[22] پەلەتیا، حانان، عەنایا،
[23] هۆشێیەع، حەنەنیا، حەشوڤ،
[24] هەڵۆحێش، پیلحا، شۆڤێق،
[25] ڕەحوم، حەشەڤنا، مەعسێیاهو،
[26] ئەخیا، حانان، عانان،
[27] مەلوخ، حاریم و بەعەنا. m
[28] «پاشماوەی گەلیش لە کاهین و لێڤی و دەرگاوان و گۆرانیبێژ و کۆیلە تەرخانکراوەکان، هەموو ئەوانەی لە پێناوی تەوراتی خودا خۆیان لە گڵاوییەکانی گەلانی دراوسێ جیا کردووەتەوە، ژن و کوڕ و کچەکانیان، هەموو ئەوانەی زانین و تێگەیشتنیان هەیە،
[29] ئەمانە ئێستا دەچنە پاڵ براکانیان، پیاوماقوڵەکانیان، دێنە ناو نەفرەت و سوێندخواردنێک کە بەپێی تەوراتی خودایان بڕۆن، ئەوەی بە دەستی موسای بەندەی خودا پێیداون، هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارمان و حوکم و فەرزەکانی بەجێبهێنن و پەیڕەوی دەکەن. m
[30] «هەروەها کچمان نادەینە گەلانی خاکەکە و کچیشیان لێ ناهێنین بۆ کوڕمان. m
[31] «کاتێک گەلانی دراوسێ کەلوپەل و هەر خۆراکێک لە ڕۆژی شەممەدا بهێنن بۆ فرۆشتن، لێیان ناکڕین، نە لە ڕۆژی شەممەدا و نە لە ڕۆژی پیرۆز. هەروەها لە ساڵی حەوتەم واز لە داواکردنەوەی هەموو قەرزێک دەهێنین. m
[32] «لەسەر خۆمانی دەسەپێنین کە ساڵانە سێ یەکی شاقلێک بخەینە ئەستۆی خۆمان بۆ خزمەتی ماڵی خودامان:
[33] بۆ نانی تەرخانکراو؛ بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بەردەوام و قوربانی سووتاندنی بەردەوام؛ بۆ پێشکەشکراوەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان؛ بۆ پێشکەشکراوە پیرۆزەکان؛ بۆ قوربانییەکانی گوناه بۆ کەفارەتی ئیسرائیل و بۆ هەموو خزمەتەکانی ماڵی خودامان. m
[34] «هەروەها تیروپشکمان کرد لەنێوان کاهین و لێڤی و گەل، بەپێی بنەماڵەکانمان، بۆ هێنانی دارەکان بۆ قوربانی لە ماڵی خودامان، لە کاتی دیاریکراو ساڵ بە ساڵ، بۆ سووتاندنی لەسەر قوربانگای یەزدانی پەروەردگارمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە. m
[35] «هەروەها بۆ هێنانی یەکەمین بەرهەمی خاکەکەمان و یەکەم بەری هەموو بەروبوومی هەموو دارێک ساڵ بە ساڵ بۆ ماڵی یەزدان. m
[36] «لەگەڵ نۆبەرەی کوڕ و ئاژەڵەکانمان، هەروەک لە تەوراتدا نووسراوە، لەگەڵ نۆبەرەی مانگا و مەڕەکانمان هەتا بیانهێنین بۆ ماڵی خوداکەمان بۆ ئەو کاهینانەی کە لە ماڵی خوداکەمان خزمەت دەکەن. m
[37] «هەروەها یەکەمین هەویر و پێشکەشکراوی دانەوێڵەمان و بەروبوومی هەموو دارێک و شەراب و زەیت بۆ کاهینەکان دەهێنن بۆ ناو ژوورەکانی ماڵی خودامان. دەیەکی خاکەکەمان بۆ لێڤییەکان دەبێت. لێڤییەکان لە کشتوکاڵی هەموو شارۆچکەکانمان دەیەک دەبەن.
[38] کاهینێکی نەوەی هارون لەگەڵ لێڤییەکاندا دەبێت کاتێک لێڤییەکان دەیەک وەردەگرن، لێڤییەکانیش دەیەک لە دەیەکی وەرگیراو دەدەنە گەنجینەی ماڵی خودامان.
[39] نەوەی ئیسرائیل و نەوەی لێڤی، دیاری دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەهێننە ژوورەکان، قاپوقاچاغەکانی پیرۆزگا و کاهینە خزمەتکار و دەرگاوان و گۆرانیبێژەکانیش لەوێن. m «واز لە ماڵی خودای خۆمان ناهێنین.»