Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 6:38

[1] نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.

[2] ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.

[3] ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.

[4] پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.

[5] ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.

[6] نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.

[7] کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.

[8] قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.

[9] یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ ، گوتی: «چونکە بە ئازارەوە بووم.»

[10] یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارم دەکەیت و سنوورەکانم فراوان دەکەیت و دەستت لەگەڵمدا دەبێت هەتا لە خراپە بمپارێزیت و ئازارم نەدات.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.

[11] کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،

[12] ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.

[13] کوڕەکانی قەنەز: عۆسنیێل و سەرایا. کوڕەکانی عۆسنیێل: حەتەت و مەعۆنۆتەی.

[14] مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و سەرایاش یۆئابی بوو، کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.

[15] کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە: عیرو، ئێلە و نەعەم. کوڕەکەی ئێلە ناوی قەنەز بوو.

[16] کوڕەکانی یەهەلەلئێل: زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.

[17] کوڕەکانی عەزرە: یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن. یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،

[18] ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای، ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.

[19] هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو: باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.

[20] کوڕەکانی شیمۆن: ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن. نەوەکانی یەشعی: زۆحێت و بەن‌زۆحێت.

[21] کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون: ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛

[22] یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.

[23] ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.

[24] نەوەکانی شیمۆن: نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.

[25] شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.

[26] نەوەکانی میشماع: حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.

[27] شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.

[28] لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،

[29] لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،

[30] لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،

[31] لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.

[32] دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، پێنج شارۆچکە بوون.

[33] لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون، ئەمانیش ڕەچەڵەکنامەیان تۆمار کرابوو.

[34] مەشۆڤاڤ، یەملێک، یۆشای کوڕی ئەمەسیا،

[35] یۆئێل، یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،

[36] هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا، عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و

[37] زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.

[38] ئەمانە کە ناویان هاتووە، سەرۆک خێڵەکانیان بوون و بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،

[39] بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.

[40] ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.

[41] ئەوانەی ناویان هاتووە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن . هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.

[42] هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕفایا و عوزیێل.

[43] لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.

یەکەم پوختەی مێژوو — Chapters