Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 3:52

[1] ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون: کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.

[2] ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.

[3] بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.

[4] جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش هەشت بنەماڵە.

[5] لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.

[6] شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.

[7] یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و دووەم بۆ یەدایا و

[8] سێیەم بۆ حاریم و چوارەم بۆ سەعۆریم و

[9] پێنجەم بۆ مەلکیا و شەشەم بۆ میامین و

[10] حەوتەم بۆ هەقۆچ و هەشتەم بۆ ئەبیا و

[11] نۆیەم بۆ یێشوع و دەیەم بۆ شەخەنەیا و

[12] یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و دوازدەیەم بۆ یاقیم و

[13] سێزدەیەم بۆ حوپا و چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و

[14] پازدەیەم بۆ بیلگا و شازدەیەم بۆ ئیمێر و

[15] حەڤدەیەم بۆ حێزیر و هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و

[16] نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و بیستەم بۆ یەحەزقیێل و

[17] بیست و یەکەم بۆ یاکین و بیست و دووەم بۆ گاموول و

[18] بیست و سێیەم بۆ دەلایا و بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.

[19] کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.

[20] سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە: لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛ لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.

[21] لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.

[22] لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛ لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.

[23] لە نەوەی حەبرۆن: یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.

[24] لە نەوەی عوزیێل: میخا و لە نەوەی میخا: شامیر و

[25] ییشیای برای میخا؛ و لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.

[26] کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی. کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.

[27] لە نەوەی مەراری: لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.

[28] لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.

[29] لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش؛ و

[30] نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت. ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.

[31] هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.

یەکەم پوختەی مێژوو — Chapters