Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 6:33

[1] ئادەم، شیت، ئەنۆش،

[2] قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،

[3] حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح.

[4] کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.

[5] کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.

[6] کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.

[7] کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.

[8] کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان.

[9] کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان.

[10] نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.

[11] لوودی، عەنامی، لەهابی و نەفتوحییەکان لە نەوەی میسر بوون،

[12] هەروەها پاتروسی و کەفتۆری و کەسلوحییەکانیش، لە کەسلوحییەکانیش فەلەستی کەوتنەوە.

[13] کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،

[14] هەروەها یەبوسی، ئەموری، گرگاشی،

[15] حیڤی، عەرقی، سینی ،

[16] ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.

[17] کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.

[18] ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو،

[19] عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.

[20] یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،

[21] هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،

[22] عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،

[23] ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.

[24] سام، ئەرپەکشاد، شالەح،

[25] عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،

[26] سەروگ، ناحۆر، تارەح و

[27] ئەبرام، کە ئیبراهیمە.

[28] کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.

[29] ئەمانەش نەوەکانیانن: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،

[30] میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،

[31] یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.

[32] قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو: زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح. کوڕەکانی یۆقشانیش: شەبا و دیدان.

[33] کوڕەکانی میدیان: عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.

[34] ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. کوڕەکانی ئیسحاق: عیسۆ و ئیسرائیل.

[35] کوڕەکانی عیسۆ: ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.

[36] کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛ هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی بوو.

[37] کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.

[38] کوڕەکانی سێعیر: ڵوتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.

[39] کوڕەکانی ڵوتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی ڵوتان بوو.

[40] کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا.

[41] کوڕەکەی عەنا: دیشۆن. کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.

[42] کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران.

[43] ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات: بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.

[44] کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

[45] کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

[46] کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.

[47] کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

[48] کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

[49] کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.

[50] کە بەعل‌حانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.

[51] ئینجا هەدەدیش مرد. میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،

[52] ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،

[53] قەنەز، تێمان، میبسار،

[54] مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.

یەکەم پوختەی مێژوو — Chapters