Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 7:34

[1] تیروپشکی دووەمیش بۆ هۆزی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا، میراتەکەشیان کەوتە ناو میراتەکەی نەوەی یەهوداوە.

[2] جا لە میراتەکەیان ئەمانە بۆ ئەوان بوو: i1 بیری شابەع کە شابەعە، مۆلادا،

[3] حەچەر شوعال، بالا، عەچەم،

[4] ئەلتۆلەد، بەتول، حۆرما،

[5] چیقلەگ، بێت‌مەرکاڤۆت، حەچەر سوسا،

[6] بێت‌لەڤائۆت، شاروحەن، سێزدە شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛ i1

[7] عەین و ڕیمۆن و عەتەر و عاشان، چوار شارۆچکە بە گوندەکانیانەوە؛

[8] هەروەها هەموو ئەو گوندانەی بە چواردەوری ئەم شارۆچکانەدا بوون تاکو بەعەلەت بئێر کە ناسراوە بە ڕامەی نەقەب. ئەمە میراتی هۆزی نەوەی شیمۆن بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

[9] میراتەکەی نەوەی شیمۆن لە بەشەکەی نەوەی یەهودا بوو، چونکە بەشەکەی نەوەی یەهودا زۆر بوو بۆیان، لەبەر ئەوە نەوەی شیمۆن لەناو میراتەکەی یەهودا میراتیان بەرکەوت.

[10] تیروپشکی سێیەمیش بەگوێرەی خێڵەکانیان بۆ نەوەی زەبولون کرا: i1 سنووری میراتەکەیان هەتا سارید بوو.

[11] سنوورەکەیان بەرەو ڕۆژئاوا سەرکەوت بۆ مەرعەلا و گەیشتە دەباشەت و گەیشتە شیوەکەی نزیک بە یۆقنەعام.

[12] ئینجا لە ساریدەوە بەلای ڕۆژهەڵات سووڕایەوە، ڕووەو خۆر هەڵاتن بەسەر سنووری کیسلۆت تاڤۆر و بەردەوام بوو بۆ داڤەرەت و سەرکەوت بۆ یافیع.

[13] لەوێشەوە بەرەو ڕۆژهەڵات پەڕییەوە، ڕووەو ڕۆژهەڵات بۆ گەت حێفەر، عیتا قاچین و چوو بۆ ڕیمۆن و درێژ بووەوە بۆ نێعا.

[14] لەوێشەوە سنوورەکە بەلای باکووردا سووڕایەوە بۆ حەناتۆن و کۆتاییەکەشی لەلای دۆڵی یەفتەح ئێل بوو.

[15] دوازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە، لەوانە قەتات و نەهەلال و شیمرۆن و یەدەلا و بێت‌لەحم .

[16] ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی نەوەی زەبولون بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

[17] تیروپشکی چوارەمیش بۆ یەساخار بوو، بۆ نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان.

[18] سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: i1 یەزرەعیل و کەسولۆت و شونێم و

[19] حەفارەیم و شیئۆن و ئەناحەرەت و

[20] ڕەبیت و قیشیۆن و ئەڤەچ و

[21] ڕەمەت و کانی گەنیم و کانی حەدا و بێت‌پەچێچ بوو،

[22] هەروەها سنوورەکە گەیشتە تاڤۆر و شەحەچوما و بێت‌شەمەش و کۆتایی سنوورەکەیان لەلای ڕووباری ئوردون بوو، شازدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.

[23] ئەمە میراتی هۆزی نەوەی یەساخارە بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان.

[24] تیروپشکی پێنجەمیش بۆ هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان،

[25] سنوورەکەشیان ئەمانە بوو: i1 حەلقەت و حەلی و بەتەن و ئەکشاف و

[26] ئەلەمەلەخ و عەمعاد و میشال و لەلای ڕۆژئاواشەوە گەیشتە کارمەل و شیحۆر لیڤنات.

[27] ئینجا بەلای ڕۆژهەڵات گەڕایەوە بۆ بێت‌داگۆن و گەیشتە زەبولون و دۆڵی ییفتەح ئێل لە باکووری بێت‌عێمەق و نەعیێل و ئینجا بەلای چەپی کاڤولدا تێپەڕی

[28] بۆ عەڤدۆن و ڕەحۆڤ و حەمۆن و قانا و هەتا سەیدائی مەزن.

[29] ئینجا سنوورەکە گەڕایەوە بەرەو ڕامە و بۆ شاری سوری قەڵابەند، لەوێشەوە سنوورەکە گەڕایەوە بۆ حۆسا و کۆتاییەکەشی لەلای دەریای سپی ناوەڕاست بوو لە ناوچەی ئەکزیڤ،

[30] عوما و ئەفێق و ڕەحۆڤ، بیست و دوو شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.

[31] ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی ئاشێر بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

[32] تیروپشکی شەشەمیش بۆ نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان. i1

[33] سنوورەکەشیان لە حێلەفەوە لە دار بەڕووەکەوە بوو لەلای چەعەنەنیم و ئەدامی نەقەڤ و یەڤنئێل و تاکو لەقووم و کۆتاییەکەشی لەلای ڕووباری ئوردون بوو.

[34] ئینجا سنوورەکە بەرەو خۆرئاوا گەڕایەوە بۆ ئەزنۆت تاڤۆر و لەوێشەوە چوو بۆ حوقۆق و گەیشتە زەبولون لەلای باشوورەوە و گەیشتە ئاشێر لەلای ڕۆژئاواوە و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە بۆ یەهودای ڕووباری ئوردون.

[35] شارە قەڵابەندەکانیش، چیدیم و چێر و حەممەت و ڕەقەت و کینارێت و

[36] ئەدامە و ڕامە و حاچۆر و

[37] قەدەش و ئەدرەعی و کانی حاچۆر و

[38] یەرئۆن و میگدەل ئێل و حۆرێم و بێت‌عەنات و بێت‌شەمەش، نۆزدە شارۆچکە بوون بە گوندەکانیانەوە.

[39] ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی نەفتالی بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

[40] تیروپشکی حەوتەمیش بۆ هۆزی نەوەی دان بەگوێرەی خێڵەکانیان کرا،

[41] جا هەرێمەکانی میراتیان ئەمە بوو: i1 چۆرعا و ئەشتائۆل و عیر شەمەش و

[42] شەعەلەبین و ئەیالۆن و یەتلا و

[43] ئێلۆن و تیمنا و عەقرۆن و

[44] ئەلتەقێ و گیبەتۆن و بەعەلات و

[45] یەهودییە و بەنێ‌ڤەرەق و گەت ڕیمۆن و

[46] ئاوەکانی یەرقۆن و ڕەقۆن لەگەڵ ئەو سنوورانەی بەرامبەر بە یافا بوو.

[47] پاش ئەوەی نەوەی دان سنوورەکەیان لە دەست چوو، جا نەوەی دان سەرکەوتن و لە دژی لەشەم جەنگان و گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و داگیریان کرد و تێیدا نیشتەجێ بوون، ئینجا لەشەمیان ناونا دان، لەسەر ناوی دانی باوباپیرانیان.

[48] ئەم شارۆچکانە لەگەڵ گوندەکانیان میراتی هۆزی نەوەی دان بوو بەگوێرەی خێڵەکانیان.

[49] پاش ئەوەی لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە بەپێی سنوورەکانی، نەوەی ئیسرائیل لەنێو خۆیاندا میراتێکیان بە یەشوعی کوڕی نون دا.

[50] بەپێی فەرمایشتی یەزدان، ئەو شارۆچکەیەیان پێیدا کە داوای کرد، تیمنەت سەرەح لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، جا شارۆچکەکەی بنیاد نایەوە و تێیدا نیشتەجێ بوو.

[51] ئەمە میراتەکانە کە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و سەرۆکەکانی باوکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل لە شیلۆدا لەبەردەم یەزدان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتندا بە تیروپشک دابەشیان کرد و ئینجا لە دابەشکردنی خاکەکە بوونەوە.

یەشوع — Chapters