Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 3:02

[1] ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:

[2] سیحۆنی پاشای ئەمورییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو، حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،

[3] دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتە دەریای مردوو بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.

[4] سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،

[5] حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.

[6] موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.

[7] ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل.

[8] ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی و ئەموری و کەنعانی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکانە. ئەمانە ئەو پاشایانەن:

[9] پاشای ئەریحا پاشای عای کە لەلای بێت‌ئێلە

[10] پاشای ئۆرشەلیم پاشای حەبرۆن

[11] پاشای یەرموت پاشای لاخیش

[12] پاشای عەگلۆن پاشای گەزەر

[13] پاشای دەڤیر پاشای گەدەر

[14] پاشای حۆرما پاشای عەراد

[15] پاشای لیڤنا پاشای عەدولام

[16] پاشای مەقێدا پاشای بێت‌ئێل

[17] پاشای تەپووەح پاشای حێفەر

[18] پاشای ئەفێق پاشای لەشارۆن

[19] پاشای مادۆن پاشای حاچۆر

[20] پاشای شیمرۆن‌مەرۆن پاشای ئەکشاف

[21] پاشای تەعنەک پاشای مەگیدۆ

[22] پاشای قەدەش پاشای یۆقنەعام لە کارمەل

[23] پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر پاشای گۆییم لە گلگال

[24] پاشای تیرزە. هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.

یەشوع — Chapters