[1] دڵدارەکەت چووە کوێ، ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟ دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد، هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟ ئەویندار
[2] دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی، بۆ ناو باخچەی بۆندار، هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت و سەوسەن کۆبکاتەوە.
[3] من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە، لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. دڵدار
[4] یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی، وەک ئۆرشەلیم شیرینی، وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری.
[5] چاوەکانت لەسەر من لابدە، چونکە بەرگەی ناگرم. قژت وەک ڕانە بزنە کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.
[6] ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن کە لە شوشتن گەڕاونەتەوە، هەموویان جووتن، هیچیان بە تەنها نین.
[7] گۆنات وەک لەتە هەنارە لە پشت پەچەکەتەوە.
[8] شەست شاژنن و هەشتا کەنیزەن، پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن،
[9] بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە، کچە تاقانەی دایکییەتی، نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی. کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواست شاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد. دەستەخوشکەکان
[10] ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان، جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ، وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟ ئەویندار
[11] بۆ ناو باغی دار گوێز دابەزیم بۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ، بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، هەناریش پشکوتووە؟
[12] پێش ئەوەی بزانم، گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام. دەستەخوشکەکان
[13] ئەی شولەمیتی ، بگەڕێوە، بگەڕێوە! بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین! دڵدار بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەن وەک سەمای مەحەنەیم ؟