[1] هاتمە ناو باخچەکەم، ئازیزم، بووکێ، موڕ و بۆنوبەرامی خۆمم کۆکردەوە، شانەی هەنگوین و هەنگوینی خۆمم خوارد، شەراب و شیری خۆمم خواردەوە. هاوڕێیەکان ئەی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنەوە؛ یاران، بە ئەوین مەست بن. ئەویندار
[2] من خەوتووم، بەڵام دڵم بێدارە! دەنگی دڵدارەکەمە لە دەرگا دەدات: «دەرگام بۆ بکەرەوە، دڵداری ئازیزم، ئەی کۆترەکەم، ئەی بێ کەموکوڕییەکەم، سەرم پڕ خوناو بووە، ئەگریجەم پڕ شەونم.»
[3] جلەکانم داکەندووە، ئایا دەبێ دیسان لەبەری بکەمەوە؟ پێیەکانم شوشتووە، ئایا دەبێ دیسان پیسیان بکەمەوە؟
[4] دڵدارەکەم لە کونی دەرگاوە دەستی درێژکرد، هەناوم بۆی ڕاچەنی.
[5] هەستام هەتا دەرگا لە دڵدارەکەم بکەمەوە، دەستەکانم موڕیان لێ دەچۆڕا، پەنجەکانم موڕی شل لەسەر دەسکی سورگییەکە.
[6] دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە، بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو. گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو، بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە.
[7] تووشی ئێشکگرەکان بووم کاتێک بەناو شاردا دەسووڕانەوە. لێیان دام و برینداریان کردم، چارۆکەکەیان لەبەر داکەندم، ئێشکگری شووراکان
[8] ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم، ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون، ئەمەی پێ بڵێن، من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم. دەستەخوشکەکان
[9] دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران، ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟ دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران، کە ئاوا سوێندت داین؟ ئەویندار
[10] دڵدارەکەی سوور و گەشاوەیە، لەناو دە هەزار کەسدا دیارە.
[11] سەری زێڕی بێگەردە، زولفی بەرداوەتەوە، ڕەشە وەک قەلەڕەش.
[12] چاوەکانی وەک کۆترن چاوەکانی وەک کۆترن لەسەر کانییەک، کۆترەکان هێندە سپین وەکو شیر، لە کەناری حەوزێک هەڵنیشتوون.
[13] گۆناکانی وەک باخچەی بۆندارن، بۆنیان خۆشە. لێوەکانی سەوسەنن، موڕی شلیان لێ دەتکێت.
[14] دەستەکانی لوولەی زێڕن، بە زەبەرجەد ڕازاونەتەوە، لەشی عاجی تاشراوە بە بەردی یاقووتی شین پێچراوەتەوە.
[15] قاچەکانی ستوونی مەڕمەڕن، لەسەر دوو بنکەی زێڕی بێگەرد دامەزراون. ڕوخساری وەک لوبنانە، هەڵبژاردە وەک ئورز.
[16] دەمی شیرینە، سەراپای خۆشەویستە. ئەمە دڵدارەکەمە، ئەو ئازیزی منە، ئەی کچانی ئۆرشەلیم!