Skip to content
Opens in a new window
Listen to this chapter • 5:42

[1] ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون، گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.

[2] ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا. ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:

[3] نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛

[4] نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛

[5] نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛

[6] نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛

[7] نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

[8] نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛

[9] نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛

[10] نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛

[11] نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛

[12] نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛

[13] نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛

[14] نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛

[15] نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛

[16] نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛

[17] نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛

[18] نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛

[19] نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛

[20] نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج.

[21] پیاوانی بێت‌لەحم، سەد و بیست و سێ؛

[22] پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛

[23] پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛

[24] پیاوانی عەزماڤەت، چل و دوو؛

[25] پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛

[26] پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛

[27] پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛

[28] پیاوانی بێت‌ئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛

[29] پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛

[30] پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛

[31] پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

[32] پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛

[33] پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛

[34] پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛

[35] پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی.

[36] کاهینەکان: نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ.

[37] نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو.

[38] نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.

[39] نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.

[40] لێڤییەکان: نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەیڤاهو، حەفتا و چوار.

[41] گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت.

[42] نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.

[43] کۆیلە تەرخانکراوەکان : نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،

[44] قێرۆس، سیعەها، پادۆن،

[45] لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ،

[46] حاگاڤ، شەلمای، حانان،

[47] گیدێل، گەحەر، ڕەئایا،

[48] ڕەچین، نەقۆدا، گەزام،

[49] عوزە، پاسێیەح، بێسەی،

[50] ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم،

[51] بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،

[52] بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،

[53] بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،

[54] نەچیەح و حەتیفا.

[55] نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا،

[56] یەعلا، دەرقۆن، گیدێل،

[57] شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامی.

[58] سەرجەم کۆیلە تەرخانکراوەکان و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. i1

[59] ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:

[60] نەوەکانی دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو.

[61] لە نەوەی کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزلای، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و بە نازناوی ئەوانەوە ناونرا. i1

[62] ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.

[63] پارێزگارەکە پێی گوتن، نابێت لە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. i1

[64] هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،

[65] جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.

[66] حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،

[67] چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.

[68] هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.

[69] بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.

[70] کاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و دەرگاوان و کۆیلە تەرخانکراوەکان، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.

عەزرا — Chapters