HLOcharity
HLOcharity

HLOcharity

رێکخراوى رابیتەى مرۆیی رێکخراوێکى سەربەخۆیەو ناسنامەیەکى (مۆرکێکى) خێرخوازى هەیە ، له‌ مانگی حوزه‌یرانی 1988 له‌ وڵاتی توركیا دامه‌زراوه‌، یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی له‌هه‌مان ساڵدا ئه‌نجام داوه‌، پاشان هه‌مان ساڵ مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه‌ و تۆمار كراوه‌ و لقه‌كانی خۆی له‌ ( سوید ، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ) كردۆته‌وه‌، لەتاراوگەو لەژێر دەستى کۆمەڵێک لاوى شانازى کار بەئاینەکەیانەوەو لەسەرووى هەمویانەوە جەنابى دکتۆر عەلى محێدین قەرەداغى سەرۆکى ڕێکخراوی رابیتەى مرۆیی دامەزراوە، پاشان هه‌مان ساڵ مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه‌ و تۆمار كراوه‌ و لقه‌كانی خۆی له‌ ( سوید ، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ) كردۆته‌وه‌…. ئەویش لەبەرەنجامى ئەو هەموو ستەملێکردن و نەهامەتیانەى کەبەسەر گەلى عێراق و کورددا هات، بەتایبەتى لەم چەند ساڵەى دوایدا.. .. هەروەها بەمەبەستى گەیاندنى دەنگى هەژاران و نەدارانى کوردستان بەکەسانى خێرخوازو چاکە خوازو رێکخراوە مرۆییە خێرخوازەکان، کە بایەخى چڕکردۆتەوە لەپێناو خزمەتکردن بەو گەلانەى کە گیرۆدەى ژێر دەستەى و چەندین دەردو مەینەتین لەجیهاندا، بەراستى هەوڵ و لێبڕانى هەمویانە جێگاى رێزى وسوپاسە کەهات بەدەم بانگەوازى برایەتى ئیسلامى و مرۆیى ئەم گەلە ستەم دیدەوە، لاى کەسیش شاراوەنیە کە ڕێکخراوی ڕابیتەى مرۆیی جێگای بڕواو متمانەى زانایان و بەرپرسانە لەناوچەکە و لەدەرەوەدا.