ئەڵقەی 04 - وەرزی چوارەم - کڵاود کۆمپیوتینگ

ئەڵقەی 04 - وەرزی چوارەم - کڵاود کۆمپیوتینگ

Chawg Podcast - چاوگ
00:50:42
Link

About this episode

کورتەیەک لەسەر مێژووی پاشەکەوت و گرنگی میراتی قسەکردن و گواستنەوەی زانست/زانیاری لە ڕێگەی زمانەوە. هاتنی نەخشی سەرەتایی وەکو هێما و هەڵکۆڵینی وەکو بەشێک لە شانازی و پێویستی بۆ داهاتوو و فێربوون. نووسینەوە و هەڵگرتنەوەی بەرگێکی تر وەکو یەدەک لە مێژوودا. گواستنەوەی بۆ کولتوری (نووسەر) وەکو پیشەی هەڵگری داتا لە نێو کۆمەڵگادا. گواستنەوەی ئەزموونی تاک بۆ مەنهەج یا ڕێڕەوێک و وەرگرتنی قوتابی بۆی. تیژبوونی پەرەسەندنی زانست بەهۆی ئەوانەوە. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا هات تاکو سەردەمی کۆمپیوتەر و یەکەی زانیاری گواستەوە سەر پارچە، دیسک، هارد و پاشان لەوەشدا قەبارە تاکو دەهات زەبەلاحتر بەڵام هێشتا ترسی لەناوچوون و زووگەشتن پێیان خەمێک بوو. ئیتر سیستەمی هەوری/کڵاود هات کە گواستیەوە قۆناغێکی نوێ و لەگەڵ خۆیدا هەر تێگەشتنی بۆ داهاتووی کۆمپیوتەر گۆڕی. وەکو ئەمازۆن، درۆپبۆکس، گووگڵ درایڤ و تەکنیکی زۆر جیاواز بۆ تاک و بازرگانی. 


کڵاود کۆمپیوتینگ چۆن سوود بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت و ئەو گۆڕانکارییانە چیبوون کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بازرگانی، پەروەردە، فێرکردن و ڕاژە حکومییەکاندا کردووییەتی؟


سێ دابەشکردنی (Cloud computing) 


 ژێرخان وەکو ڕاژە (IaaS)

سەکۆ وەکو ڕاژە (PaaS)

نەرمەواڵە وەکو ڕاژە (SaaS)


جیاوازییان چییە؟ ڕیزبەندییەکانیان چۆنە؟ کۆمپانیاکانی دابینکاری ڕاژە چۆن کار دەکەن و جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین ئەگەر هەموویان یەک چارەسەریان هەیە؟  لە جیهانی وۆردپرێسدا ڕووبەڕووی سێ جۆر ڕاژە دەبینەوە 


Shared hosting Managed

VPS hosting

Fully managed WordPress hosting


 جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین بەپێی جۆری کارەکەمان؟