
About
چیاکان لە مێژووی دوور و درێژی گەلی کورددا وەک پەناگە، شوناس و هاوڕێەکی دێرین سەیر کراون کە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا کورد پشتی پێ بەستووە. لە نێو ئەم پیوەندییە ڕۆحی و مێژووییەدا، کەسایەتییەک هەڵکەوت کە توانی ئەم هاوڕێیەتییە بەرەو ئاستێکی جیهانی ببات و ناوی کورد لە بەرزترین لوتکەکانی سەر زەویدا تۆمار بکات. محەمەد ئەوراز.
محەمەد ئەوراز وەرزشوانێکی بەتوانا و هێمای ئیرادە و خۆڕاگری لە ناو شاخەوانانی کورد دایە بەتایبەت کوردانی ڕۆژهەڵات. لەم ڕاپۆرتەدا بە وردی تیشک دەخەینیە سەر ژیانی ئەم شاخەوانە. لە ڕەگ و ڕیشەی خێزانەکەیەوە تا ئەوکاتەی دەگاتە لووتکەی ئێڤێرێست و کۆتایییە تراژیدییەکەی ژیانی لە چیای گاشربروومی پاکستان.
نووسین، ئامادە کردن و دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)
تۆمار و بڵاو کردنەوەی: ڕێگا پۆدکاست و گۆڤاری هەوارگە