
About
کورد لە چیای مۆنبلان، مەترسیدارترین چیای دنیا کە گیانی زیاتر لە ٨٠٠٠ شاخەوانی هەستاندۆ.
مۆن بلانک بە بەرزی ٤٨١١ مێتر بەرزترین شوێن لە ئەوڕۆپا و ئاڵپ ناسراوە. ئەو چیایە هەمیشە بە بەفر داپۆشراوە زۆر پێش ئەوەی ناوی بنرێت "کێوی سپی"، خەڵکی ناوچەکە پێیان دەوت Montagne Maudite (کێوە نەفرەت لێکراوەکە). باوەڕ وابوو کە دێو و درنج و ئەژدیها لەسەر لووتکەکەی دەژین، و دانیشتووانی شامۆنی تا سەدەی ١٨ زۆر بە دەگمەن لەو ناوچانە نزیک دەبوونەوە.
لەو ئاڵقەیەدا باسی ئەو چیایە، جێگە و پێگەی کورد لە مۆنبلان، ڕێگای سەرکەوتن و چۆنێتی ڕاهێنان بۆ ئەو چیایە دەکەین.
نووسینی، تۆمار و خوێندنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)