Berxodan Jiyane (بەرخۆدان ژیانە) – Rega Podcast
30 January 2026

Berxodan Jiyane (بەرخۆدان ژیانە) – Rega Podcast

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

About

بەرخۆدان ژیانە لە کتێبی دەوران نووسینی سەڵاحەدین دەمیرتاش


دەوران، دووەم کتێبی سەڵاحەدین دەمیرتاشە کە لە ١٤ کورتە چیرۆک پێکھاتووە. ئەگەرچی ئەم چیرۆکانە لەنێو چوار دیواری زینداندا نوسراون، بەڵام ئاوێنەی بەسەرھاتی پڕ چەرمەسەریی ئەو مرۆڤانەن کە لەنێو زیندانێکی گەورەتردا دەژین. ئەو ژیانەی کە بەھۆی دەردی کۆمەڵایەتی و سیاسەت و پەراوێزخستنەوە، ھەر ڕاکەڕاک و برسێتی و نەداری و چەوساندنەوەیە.


دەمیرتاش ئەم کتێبەی پێشکەشی دایک و باوکی کردووەو نوسیویەتی: "پێشکەشە بەو دوو خانەنشینکراوە دڵگەورەیەی کە تا ئێستا لەپێناوی ڕۆڵەکانیان، ١٧ ساڵی تەمەنیان لە بەر دەرگای گرتووخانەو دادگاکاندا بەسەربردووە".


تۆمار و ئامادە کردن و دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی