دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT) | زانا عوسمان
20 November 2025

دامەزراندنی کۆمپانیا لە بواری تەکنەلۆجیا (IT) | زانا عوسمان

Founders

About

لەم زنجیرەیەدا لەگەڵ زانا عوسمان دامەزرێنەری کۆمپانیای Sharp Soft دادەنیشین کە یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی لە بواری IT و ERPی سلێمانی.


کاک زانا گەشتێکی درێژی کارکردنی هەیە هەر لە کرێکاری و شۆفێری تەکسی لە کاتی زانکۆدا تا دامەزراندنی کۆمپانیایەکی IT پێشکەوتوو کە ئێستا پەرە بە سیستەمی ERP، نەرمەکاڵا زیرەکەکان، چارەسەرەکانی تۆڕ، بەدواداچوونی GPS، و پلاتفۆرمی تایبەتمەند بۆ بازرگانی و کەرتەکانی حکومەت دەدات.


باسی IT لە کوردستان ئەکەین — چەند بەشی هەیە، چۆن خوێندکاران دەتوانن بوارێکی گونجاو هەڵبژێرن، و جیاوازی نێوان زانستی کۆمپیوتەر، پرۆگرامسازی، نێتوۆرک، ئاسایشی ئەلیکترۆنی، ڕۆبۆتیک، AI و زۆر شتی تر.


هەروەها باس لەوە دەکەین:

• دەستپێکردنی کۆمپانیایەکی ئایتی لە سفرەوە

• چۆن ERP و سیستمی گەورە دروست دەکرێت

• داهاتووی IT و AI

• ئەزموونی سەرەتای کارکردنی کاک زانا پێش زانکۆ

• چۆن خولیای IT دۆزییەوە، هەرچەندە پلانی بۆ دانەنابوو

• ئامۆژگاری بۆ ئەو گەنجانەی کە دەچنە ناو بواری تەکنەلۆژیا


✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.

هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنزەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.

گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.


بەشەکان0:00 دەستپێک1:40 وەرزش و تۆپی پێ4:05 ناوی کۆمپانیای Sharp Soft5:56 بواری کارکردن9:28 سیستمەکانتان ئامادەیە بۆ بەکارهێنان؟11:50 منداڵی و شوێنی لە دایکبوون12:50 یاریزان لە یانەی سلێمانی13:41 کارکردنی منداڵی15:08 باخداری و مەشتەل15:42 سیسبوونی گوڵی ناوماڵ16:45 بۆچی بە منداڵی ئیشت ئەکرد؟18:05 کاری شۆفێری تاکسی19:30 کاریگەری کارکردن لەسەر خوێندن22:04 چۆن حەز بۆ بواری خوێندن دروستبوو؟23:29 پرۆژەی دەرچوون پێشبینی کەشوهەوا26:26 کارکردن دوای زانکۆ31:06 سپۆنسەر31:36 دامەزراندنی شارپ سۆفت35:51 خزمەتگوزارییەکانی سەرەتا و ERP (سیستمی بەڕێوەبردن)38:04 تێچوو و بردنەوەی خەڵاتی جیهانی40:33 ڕکابەری کردن و سەرکەوتنی شارپ سۆفت42:10 چۆن سیستمەکەی ئێوە لە دامەزراوەکەم بەکاربهێنم؟43:59 هەنگاوەکانی ئامادە بوونی سیستمەکە بۆ بەکارهێنان؟45:15 نرخی سیستمەکە و شێوازی فرۆشتن47:35 کاریگەری کولتور لەسەر بازرگانی کوردستان 48:50 متمانەی کڕیار49:53 سەرەتای دامەزراندن قورس بوو؟54:32 دروستکردنی ستافی دڵسۆز56:56 ژینگەی دروستی کارکردن1:00:07 سپۆنسەر1:00:38 کارمەندی باش و بەتوانا1:02:55 باش بوون لەگەڵ کارمەند ئیش پێشدەخات؟1:04:10 دروست کردنی کلتور و ژینگەی کاری باش1:07:12 پارە تا چەند گرنگە لە بازرگانیدا؟1:09:44 مانەوە و مورتاحی کارمەند1:13:57 بەراوردی ERPی شارپ سۆفت بە کۆمپانیا جیهانییەکان1:17:38 نرخی ERPی شارپ سۆفت و بۆ کێ پێویستە1:20:33 جیاوازی بەکارهێنانی سیستم و نەبوونی سیستم1:24:33 شارپ سۆفت لە ماوەی چەندێکدا گۆڕانکاری دروست دەکات؟1:27:07 شێواز و کێشەکانی فرۆشتن1:29:12 بڕیاری مەترسیداری خاوەنکار1:32:16 مامەڵەی دروست1:33:46 سیستمی خوێندن لە بەشە تەکنەلۆجییەکان1:37:22 خوێندکار چ بەشێک هەڵبژێرێت؟1:40:46 بەشەکانی IT کامانەن و چۆن هەڵیبژێرین؟1:42:45 پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین1:43:39 زانکۆلاین چۆن بەشەکانت بۆ هەڵئەبژێرێت؟1:45:37 هەڵەی پردکردنەوە لە فۆرمی زانکۆلاین1:47:12 خوێندنی تیۆری بە تەنیا ئەبێتە هۆی سەرکەوتن؟1:52:40 سیستمی زانکۆ ڕێگرە بۆ خۆبەرەوپێشبردن؟1:56:03 کاریگەری AI لەسەر ئیش1:58:47 بەکارهێنانی AI لە شارپ سۆفت1:59:37 گرنگە بەکارهێنەرێکی باشی AI بیت2:00:31 سپۆنسەر2:00:55 شارپ سۆفت چۆن AI بەکار ئەهێنێت؟2:03:26 AI چییە و چۆن ئیش ئەکات؟2:08:26 AI ئەبێتە هۆکاری تەمەڵی2:10:36 پلانی داهاتوو2:12:12 حکومەتی ئەلیکترۆنی2:13:08 بۆچی دائیرەکان خاون؟2:18:40 لە چی پەشیمانی؟2:22:06 چۆن ئیش دەستپێبکەین لە بواری تەکنەلۆجی2:28:10 دیڤیلۆپەرەکان بە AI ئیش ئەکەن؟2:28:45 بۆ وەرگرنتی کارمەند چی گرنگە؟2:30:02 ئەپلیکەیشن دروست ئەکەن؟2:30:43 کۆتایی