سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی | سەڵاح هەورامی
16 February 2026

سۆشیاڵ میدیای بزنسەکان، ناوەڕۆک، ستراتیجی و براندی کەسی | سەڵاح هەورامی

Founders

About

لە زنجیرەی ١٠ی فاوندەرز لەگەڵ سەڵاح هەورامی پسپۆڕی مارکێتینگی سۆشیال میدیا دادەنیشین و بە وردی قسە لەسەر بازاڕگەری و مارکێتینگ، سۆشیاڵ میدیا، ناوەڕۆک، براندی کەسی و ئینفلوێنسەرەکان ئەکەین.باسی ئەوە ئەکەین بازاڕگەری چۆن بکرێت، پەیجێکی ئۆنلاین و بزنسی گەورە چۆن ڕیکلام بکەن، ناوەڕۆک و ستراتیجی چییە و چۆن دابنرێت.هەروەها باس لەمانە ئەکەین:– بۆچی ئەو بزنسانەی کە لە ئێستاوە سەرکەوتوون لە دەرەوە هێشتا پێویستیان بە سۆشیال میدیا هەیە– ئەگەر پارەیەک بۆ مارکێتینگ خەرج بکەیت، ئایا یەکسەر پارەکە ئەگەڕێتەوە؟– ئایا بەڕاستی ریکلام شایەنی پارە سەرفکردنە؟– ڕیکلام خۆی بڵاوبێتەوە یان سپۆنسەر بکرێت؟– چۆن خاوەن بزنسە بچووکەکان دەتوانن سۆشیال میدیای خۆیان بەڕێوەببەن؟– دانانی پەیجی ئۆنلاین باشترین ڕێگەیە بۆ دەسپێکردنی بزنسی بچووک؟– بۆچی زۆرێک لە خاوەنکارەکان دوودڵن لە وەبەرهێنان لە بازاڕکردندا– ئایا مارکێتینگ تەنها پەیوەندی بە فرۆشتنەوە هەیە، یان پەیوەندی بە پێدانی بەهاشەوە هەیە؟– نموونەی کارێکی سەرکەوتووی مارکێتین– براندی کەسی– بزنسی گەورە و بچووک چۆن ریکلام بکەن– ناوەڕۆک و ستراتیجی بزنس و سۆشیاڵ میدیاهەروەها باس لەوە دەکەین کە چۆن مرۆڤەکان بە شێوەی ئۆنلاین ڕەفتار دەکەن، چۆن بڕیارەکان کاریگەرییان لەسەرە و چی بە سۆشیال میدیای کۆمپانیایەکدا بگۆڕێت.ئەگەر تۆ دامەزرێنەر، خاوەنی بزنس، یان پلانت هەیە شتێکی تایبەت بە خۆت دەستپێبکەیت — ئەم ئەڵقەیە یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەیەکی ستراتیژیتر لەبارەی مارکێتینگەوە بکەیتەوە لەبری ئەوەی لە ڕووی سۆزدارییەوە بیربکەیتەوە.✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی سەڵاح هەورامی:https://www.instagram.com/salah__bashir/ئینستاگرای ئاورا ئەیجینسی:https://www.instagram.com/aura.agency.iq/سپۆنسەرەکان:دیکۆر هۆم لە فەیسبوک:https://www.facebook.com/decorhomeسیمپل لە ئینستاگرام: