
لەم زنجیرەی فاوندەرز، لەگەڵ دکتۆر سۆران دادەنیشین — مامۆستای زانکۆ لە بواری دارایی و بازرگانێک کە زانیاری ئەکادیمی لەگەڵ ئەزموونی بازرگانی ڕاستی تێکەڵ دەکات.ئەمە گفتوگۆیە باسێکی قووڵە، مرۆڤەکان چۆن بیردەکەنەوە، چۆن هەڵسوکەوت دەکەن و چۆن بڕیار دەدەن لە ڕووی داراییەوە.دکتۆر سۆران گەشتەکەی لە سەرەتایەکی سەختەوە لە ئەوروپا بۆ خوێندن و بنیاتنانی چەندین بزنس لە بەریتانیا و کوردستاندا باس دەکات — لەوانەش کارە سەرکەوتووەکانی، شکستەکان، و وانەکانی پشت هەریەکەیان. لە کارکردن لە کرێکاری کردنەوە تا بەڕێوەبردنی کۆمپانیا و وانەوتنەوە لە بواری دارایی.هەروەها بە قووڵی باس لە پارە و وەبەرهێنان ئەکەین، چۆن بتوانین کۆنترۆلی پارە لە دەست خۆمان بێت و لە داهاتوودا دەوڵەمەند بین و پارە نەبێتە کێشە بۆ ژیانمان.لەم ئەڵقەیەدا باس لەمانە دەکەین:– وەبەرهێنان و پارە– ترس لە وەبەرهێنان– بۆچی لە خانووی کرێدا ئەژیت لە کاتێکدا ئەتوانن چەند خانوویەک بکریت؟– ئایا بەڕاستی کڕینی خانوو بڕیارێکی دارایی زیرەکانەیە یان بڕیاڕێکی سۆزدارییە؟– هەژاری پەیوەندی بە پارە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ڕەفتار و زانیارییەوە هەیە– جیاوازی نێوان کارکردن بۆ دەوڵەمەندبوون و کارکردن بۆ ئەوەی هەژار نەبیت– زانیاری دارایی کرداری ئەوێت نەک تەنها زانیاری– وەبەرهێنان، پاشەکەوتکردن و پلانی درێژخایەن– وەبەرهێنان لە زێڕ– ئازادی دارایی– پەیوەندی نێوان دارایی و ئایین– بۆچی خەڵک لە بڕیارە داراییەکان پەشیمان دەبنەوە و چۆن خۆیان لێی بەدوور بگرنهەروەها لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە چۆن هەست و خوو و بیرکردنەوە دەرئەنجامە داراییەکان زیاتر لە خودی داهات لە قاڵب دەدەن.ئەگەر دەتەوێت لە پارە تێبگەیت لە دەرەوەی ئامۆژگاری ئاستی ڕووکەش — ئەم زنجیرەیە بیرکردنەوەت ئەگۆڕێت.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی د. سۆران:https://www.instagram.com/soran_habyl_sadik/پەڕەی ماستەرمایند لە فەیسبووک:https://www.facebook.com/share/18Rv64odWg/?mibextid=wwXIfr