Skip to content
Opens in a new window
کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی
14 July 2026

کاتێک خولیاکەت دەکەیتە بزنس | ئارەزوو باراوی

Founders

About

لەم زنجیرەیدا لەگەڵ ئارەزو باراوی دادەنیشین، ئارەزوو دامەزرێنەری کوردستان ئاوتدۆر؛ یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆ لە کوردستان.ئارەزوو لە خولیایەکی سادەوە دەستیپێکرد؛ لە ساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ هاوڕێکانی دەچوونە شاخڕەوی، پاشان ئەو خولیایەی کردە بزنسێک و تۆڕێک لە گروپی شاخەوانی. ئەمڕۆش ئارەزوو کوردستان بە جیهان دەناسێنێت.لەم زنجیرەیەدا قووڵ دەبینەوە لە بزنسی گەشتوگوزار: بۆ کوێ بڕۆیت، چی بخۆیت، و بۆچی کوردستان یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی جیهان. هەروەها چیرۆکی ئارەزوو دەبیستین؛ منداڵی، گەڕانەوە بۆ کوردستان، فێربوونی زمان، و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بوونەوە، دامەزراندنی ئیشێک کە پێشتر کەس نەیکردووە.لەم زنجیرەیەدا باسی ئەمانە ئەکەین:چۆن یەکەم کۆمپانیای گەشتیاری خۆماڵی کوردستان دامەزرا؟بزنسی گەشتوگوزار چۆن پارە پەیدا دەکات?بازاڕی گەشتوگوزار لە کوردستانبۆچی نرخی گەشتەکان گرانە؟گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر بۆ ووڵاتکوردستان چی هەیە و جیاوازییەکەی چییە؟خۆشترین شوێنەکانی گەشتکردن لە کوردستانخۆشترین خواردن و خواردنگەکانکوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستانچیرۆکی ئارەزوو، منداڵی و خۆدۆزینەوەئامۆژگاری بۆ گەنجان✨ فاوندەرز پۆدکاستێکە کە تێیدا خاوەنکاران، سەرکردەکان و دامەزرێنەرانی بە ئەزموون باسی چیرۆکی خۆیان ئەکەن.هەر ئەڵقەیەک بە قووڵی ئەچێتە ناو چۆنییەتی دەستپێکردنی کارەکان، گەشەپێدان و بەردەوامبوونی — لە بیرۆکەی دەستپێکردنەوە تا سەرکەوتنی بزنسەکە، ئاستەنگ و چارەسەرکردنی کێشەکان.گەر ئەتەوێت کاری تایبەت بە خۆت دەست پێ بکەیت، تەنها حەزت لە بوارەکەیە، یان ئەتەوێ گەشە بە بازرگانییەکەت بدەیت. فاوندەرز ئەو شوێنەیە کە چیرۆکی پشت بزنسەکانی تێدا دەگێڕدرێتەوە، لەگەڵمان بن.بەستەرەکان:ئینستاگرامی پێشکەشکار— ئەحمەد یوسف:https://www.instagram.com/ahmedyu_uf/ئینستاگرامی میوان — ئارەزو باراوی:https://www.instagram.com/roadoholic/ئینستاگرامی کوردستان ئاوتدۆر:https://www.instagram.com/kurdistan_outdoor/sponsors:دی ئۆفیس:https://www.instagram.com/deoffice.iq/?hl=enبەشەکان0:00 دەستپێک00:54 باسی چی ئەکەین1:55 دەستپێکی بازرگانی گەشتوگوزار4:05 بازرگانی و پارە پەیداکردن6:20 بازرگانی گەشتوگوزار9:25 بازاڕی بوارەکە چۆڵە؟10:48 جیاوازی ئێوە چییە؟13:27 ئەزموونی گەشت لەگەڵ کوردستان ئاوتدۆر15:35 هۆکاری نرخی گرانی گەشتەکان19:35 گەشتەکانتان چۆن دەستپێئەکات؟22:12 سپۆنسەر23:13 سوودی ماددی بزنسەکە و ئامانجی ئیشەکە27:09 گۆڕانی سێکتەری گەشتوگوزار28:24 پێشنیاز بۆ سێکتەری گەشتوگوزار32:20 گەشتوگوزاری زۆر = بازرگانی زۆر34:36 کوردستان چی هەیە؟37:09 جیاوازی کوردستان39:06 سپۆنسەر39:30 ناسنامە و پێشکەوتنی بواری گەشتوگوزار40:28 خۆشترین شوێنەکانی کوردستان44:06 خۆشترین خواردن و خواردنگەکان49:39 چیرۆکی ئارەزوو و خۆدۆزینەوە57:45 منداڵی1:02:37 سەرەتاکان لە کوردستان - فێربوونی زمان1:11:25 سپۆنسەر1:11:59 جل و بەرگ وباوەڕ1:16:54 کوێ خۆشە بۆ گەشت لە دەرەوەی کوردستان1:21:30 لە چی پەشیمانیت؟1:23:12 پلان و ئاواتی داهاتوو؟1:23:55 شێوەزار1:26:03 کۆتایی